پرسیارە باوەکان

سیستمێكی پێشكەوتووی ژمێریارییە، بەشێوەی تۆڕێكی نیێت وۆرك سەرجەم فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین لەخۆدەگرێت. رۆژانە داهاتە نانەوتییەكان لەڕێگەی ئەم سیستمەوە تۆمار دەكرێت.حكومەت دەتوانێت لێرە بەدواوە بە ئاسانی چاودێری و بەڕێوەبردن بكات بۆ داهاتەكان و پلانی ئابووری لەسەر دابنێت. 

داهاتی فەرمانگەکان پۆلیندەکرێت بە ۳ جۆرەوە:
  1. نەختینە (نقدی)
  2. چەک
  3. مقاصە

فەرمانگەو بەرێوەبەرایەتییەكان لەکۆتایی کاری فەرمانگە پێش دەستهەڵگرتن، داهاتی ئەو ڕۆژە تۆمار دەكەن ، جگە لە ڕۆژانی پشوو لە رۆژانی دوایی تۆمار دەكرێت، بەڵام تۆماری داهات بۆ هەمان رۆژی وەرگرتنی داهاتەكان دەگەڕێتەوە.

هەموو بڕە پارەیەک وەک (باج و ڕسوماتی ئاووکارەباو گومرگ و مامەڵەکانی هاتووچۆو تۆماری خانووبەرەوباجی كۆمپانیاكان..هتد) کە وەردەگیرێت بە یەکێک لە پسوڵەکانی یەکە ژمێریارییەکان وەرگرتنی (وصل قبض ۳٧ آ)ی پێدەکرێت، وەک داهات پێناسە دەکرێت .

پێویستەکات داهاتەکان لە کاتی خۆیدا تۆمار بکرێت ، ئەگەر لە کاتێکدا بارودۆخێکدا نەتوانرا هەمان رۆژ داهاتەکان تۆمار بکرێت پێویستە لە رۆژی دواتر تۆمار بکرێت و لە کاتی تۆمارکردن بەروار بگۆڕدرێت بە هەمان بەرواری پسولەکە (وصل) . 

ئەو فەرمانگانەو بەڕێوەبەرایەتییانە لە خۆ دەگرێت كە ڕسومات وەردەگرن،وەك (فەرمانگەكانی ئاو، كارەبا ، باج ، تۆماری خانووبەرە، هاتووچۆ،... هتد)

داهاتی شەفافیەت رۆژانە لەنێوان ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێردا نوێ دەبێتەوە . 

  • داشبۆرد : لێرەدا دەتوانین داهاتی گەنجینەکان ببینین کە داهاتەکە گوزارشت لە داهاتی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێر بەر لە ئێستە دەکات ، هەروەها دەتوانین چەند وردەکاری دیکە سەبارەت بە بڕی داهات و جۆری داهات بەدیبکەین .
  • خشتەی گەنجینە : لە بەشی خشتەی گەنجینە دەتوانین کۆی گشتی داهاتی گەنجینەکان بزانین بە پێی هەر بەروارێک کە خۆمان مەبەستمان بێت ، هەروەها لە بەشی فەرمانگەکان دەتوانین بە وردی داهاتی فەرمانگەکان بەدی بکەین ، دەتوانین بە پێی خواست و پێویستی خۆمان بەروار و ئەو فەرمانگەیەی مەبەستمانە دیاری بکەین و لە ڕێگەی کلیک کردن لە پالاوتن زانیاری لە بارەی ئەو بەروار و فەرمانگەیەی دیاریمان کردوە بەدەست بکەوێت .
  • هێلکاری گەنجینەکان : لێرەدا دەتوانین بڕی داهات بە شێوەی هێڵکاری بەدی بکەیت هەروەها دەتوانین لەڕێگەی دیاری کردنی بەروارەوە زانیاری لەسەر جوڵە و بەرزی و نزمی بڕی داهاتەکانەوە وەربگرین .
  • پرسیارە باوەكان : وەلامی ئەو پرسیارانە لە خۆدەگرێت كە زۆرترین پرسیاریان لە بارەوە دەكرێت لەلایەن هاولاتیانەوە.
  • پەیوەندی : لەبەشی پەیوەندی دەتوانن هەر تێبینی و ڕەخنە و پێشنیارێکتان هەیە دەتوانن ئاراستەمان بکەن بە خۆشحاڵییەوە هەر تێبینی و ڕەخنە و پێشنیارێکی گونجاو بە هەند وەردەگرین. 
  • داواكردنی زانیاری : هاوڵاتیان دەتوانن فۆرمی تایبەت بە داوكاری زانیاری پێشكەشبكەن بەمەبەستی توێژینەوەی زانستی و ئابوری و بواری ڕاگەیاندن .. هتد.

پرۆژەیەكە ئامانج لێی شەفاف كردنی داهاتە نانەوتییەكانی هەموو فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرینە. رۆژانە تۆی هاوڵاتی دەتوانیت هەر کات ویستت لە ڕێگەی وێبسایتی شەفافیەت www.shafafiat.com هەموو زانیارییەکت لەسەر چۆنێتی و چەندێتی داهات دەست بکەوێت، بەپێی ڕۆژ، هەفتە، مانگ، ساڵ و ڕیكەوت.

لەناو پرۆژەی شەفافییەتدا سەرجەم داهاتەکانی ئەم ناوچانە، دابەش کراون بەسەر شەش گەنجینەدا هەر گەنجینەیەک کۆمەڵێک فەرمانگە و دامودەزگای حکومی لە خۆ دەگرێت، کە هەموو ئەمانە لە ڕێگەی تۆڕێکی نێتوۆرکەوە، تۆماری سیستمەکە کراون و هاوڵاتییان بە ئاسانی دەتوانن سەردانی بکەن و بڕی داهاتەکان ببینن.

بەڕێز كاك قوبــاد طالەبــانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خاوەنی بیرۆكەی (شەفافییەت)ە. لەڕێگەی تێمە تایبەتەكەی خۆیەوە جێبەجێدەكرێت.
پرۆژەی شەفافییەت پێكدێت لە دوو قۆناغ :
  • قۆناغی یەكەم : شەفافییەت لە داهات، ئەم قۆناغە بە سەركەوتوویی تەواو بووەو بەردەوامیش گەشەی پێدەدرێت.
  • قۆناغی دووەم : شەفافییەت لە خەرجی: ئەم قۆناغە لە ئێستدا دەستی پێكردووەو، لە ئاییندەیەكی نزیك بەردەست دەبێت بۆ هاوڵاتیانی تایبەتمەند و پسپۆڕ. 

یەکەمین تۆماری داهات لە سیستمی (بەڕێوەبردنی داهات) دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 7-2022